بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕابەر کوردستانی، ڕایگەیاند: سەرجەم 97 نمونە بەرهەمی هەڵپەڕکێ ڕەوانەی نووسینگەی سێهەمین فیستیڤاڵی ناوچەیی "هەڵپەڕکێ" کوردی مەهاباد کراوە کە پاش لێکدانەوەیان لە لایەن 6 داوەری شارەزا و لێهاتوو لە بواری هونەرگەلی ئایینی و نمایشی، 10 بەرهەمی سەرتر بۆ بەشداری لە خولی کۆتایی ئەو فیستیڤاڵە دەستنیشان کران.
وتیشی: هونەرمەندانی هەڵبژاردراوە لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان، تاران و ورمێن و بڕیارە لێهاتوویی و شێوازە جۆراوجۆرەکانیان لە بواری هەڵپەڕکێدا وەک میراتی فەرهەنگی و ئایینی کوردی، ئاراستە بکەن.
کوردستانی زیادیشی کرد: سێهەمین خولی فیستیڤاڵی ناوچەیی "هەڵپەڕکێ" کوردی مەهاباد بەیانی (پێنجشەممە 6ی سەرماوەز) دەست پێدەکات و دوو ڕۆژ درێژە دەخایێنت و ڕۆژی یەکەم 6 گرووپ و ڕۆژی دووەم 4 گرووپی تر نمایشی هەڵپەڕکێیان هەم بە شیوەی ساڵۆنی و هەمیش سەرشەقامی ئاراستە دەکەن.
Your Comment